TR KU SO
FB X
Cîhan

ئاڵۆزییەکانی بەکارهێنانی ڤیژن پرۆ لە سەرئێشەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە کێشانی دەورووبەری چاوەکان

سارا
Yazar
📅 11 Nisan 2024 06:58
پەیامی کورد   ...   ئاڵۆزییەکانی بەکارهێنانی ڤیژن پرۆ لە سەرئێشەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە کێشانی دەورووبەری چاوەکان

بەشێک لە بەکارهێنەرانی هێدسێتی میکسد ڕیاڵیتی ئەپڵ ڤیژن پڕۆ باسیان لە هەندێک کێشە کردووە وەکوو سەرئێشە و ماندوویەتی چاو و ئازاری مل بەهۆی کێشی ئامێرەکەوە. هەروەها هەندێک لە بەکارهێنەرانی Reddit باسیان لە کێشەکان کردووە دوای بەکارهێنانی Vision Pro.

ئێمیلی ئۆلمان، بەڕێوبەری بازاڕکردن لە کۆمپانیای هۆپسکۆت ئینتەراکتیڤ، یەکێکە لەو بەکارهێنەرانەی کە دەڵێت دوای ئەوەی بۆ یەکەم جار هێدسێتەکەی بەکارهێناوە، لە ژێر چاوەکانیدا چەقۆی لێکەوتووە. هەروەها ئیان بیکرۆفت، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سیگناڵ کۆنسڵتینگ ڕایگەیاندووە، هەست بە ئازار دەکات لە ناوەڕاستی کەللەسەری و بەشی سەرەوەی پشتیدا.

Paylas: