TR KU SO
FB X
Cîhan

لویس ساكۆ ، پاتریاركی كڵێسای كلدانی گەڕایەوە بەغداد

Arsalan
Editor
📅 11 Nisan 2024 22:08

پاتریاركی كڵێسای كلدانی لە عێراق و جیهان پاش ماوەیەك لە جێهێشتنی، گەڕایەوە بەغداد.

كاردینال لویس ساكۆ، پاتریاركی كڵێسای كلدانی لە عێراق و جیهان گەڕایەوە بەغداد و یەكەم وێستگەی رەسمی كۆبوونەوەی بوو لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق.

بەپێی راگەیەندراوێكی كۆبوونەوەی نێوانیان، سودانی جەختیكردووەتەوە لەسەر سووربوونی حكومەت لە دەستەبەركردنی بنەمای پێكەوەژیان و برایەتی نێوان پێكهاتەكانی گەلی عێراق بۆ گەیشتنە بنەمای هاوڵاتیبوون.

هەروەك ئاماژەی بە رۆڵی مێژوویی مەسیحییەكانی عێراق و، بەشدارییان لە بونیادنانی دەوڵەت و پتەوكردنی پایەكانی كردەوە.

 

 

Paylas: