Cîhan
ئیسرائیل: ئامادەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەکی دیکە
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، ئامادەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەکی دیکە بۆ سەر وڵاتەکەیان و سوپاسی ئیدارەی ئەمریکا دەکات بۆ پشتیوانیکردنی تەلئەڤیڤ بەشێوەیەکی بوێرانە.
یواف گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە "پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە"ئامادەین بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەکی دیکە بۆ سەر وڵاتەکەمان و سوورین لەسەر بەرگریکردن لە هاوڵاتیانمان".
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل سوپاسی ئیدارەی ئەمریکا دەکات لەبەرامبەر پشتیوانیکردنی وڵاتەکەی بەشێوەیەکی بوێرانە لە بەرامبەر ئەو هێرشەی لەلایەن ئێرانەوە کرایە سەریان.