TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆککۆماری ئێران: ئامادەى وەڵامدانەوەى ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانیانین

Arsalan
Editor
📅 14 Nisan 2024 16:32

سەرۆکۆماری ئێران رایگەیاند، هەرجۆرە کاردانەوەیەک دژ بە ئێران وەڵامێکى قورسی دەبێت و ئامادەى وەڵامدانەوەى ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانیانین.

ئیبراهیم رەئیسى، سەرۆککۆمارى ئێران لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی وڵاتەکەی بۆ سەر ئیسرائیل رایگەیاند، هێزە سەربازییەکانان لاپەڕەیەکى نوێیان لە مێژووى بەهێزى ئێران هەڵدایەوە.

گوتیشی، هەرجۆرە کاردانەوەیەک دژ بە ئێران وەڵامێکى قورسی دەبێت و ئامادەى وەڵامدانەوەى ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانیانین.

شەوی رابردوو ئێران لە رێگەی درۆن و مووشەکەوە هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا گوتی، "لە کاردانەوەی بۆردوومانی کونسوڵخانەی وڵاتەکەیان لە دیمەشق لەلایەن ئیسرائیلەوە، هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران، لە رێگەی درۆن و مووشەکەوە، هێرشی بۆ سەر چەند ئامانجێکی دیارییکراوی لە خاکی ئیسرائیل دەستپێکردووە".

Paylas: