TR KU SO
FB X
Cîhan

شوێنی ئامێرە کوژاوەکان ؛ ئەپدەیتی گەورەی ئەندرۆید لە ٣ ڕۆژی داهاتوو دەگاتە دەستمان!

سارا
Yazar
📅 23 Nisan 2024 07:30
پەیامی کورد    ...   شوێنی ئامێرە کوژاوەکان ؛ ئەپدەیتی گەورەی ئەندرۆید لە ٣ ڕۆژی داهاتوو دەگاتە دەستمان!

دواجار گووگڵ وادەی خستنەبازاڕی تۆڕی چاوەڕوانکراوی Find My Deviceی ڕاگەیاند؛ بڕیارە ئەم تۆڕە ژمارەی زۆری ئامێرەکانی ئەندرۆید بەکاربهێنێت بۆ یارمەتیدانی دۆزینەوەی مۆبایل و هێدفۆن و شوێن پێ هەڵگرەکانی ونبوو.

بە بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە بەکارهێنەران دەتوانن ئامێرەکانیان بدۆزنەوە تەنانەت ئەگەر لە ئۆفلاین یش بن. هەروەها دەتوانرێت ئەو ئیکسسواراتە بدۆزرێتەوە کە لەگەڵ Fast Pair دەگونجێت، وەکو گوێچکە و هێدفۆن و هتد!

Paylas: