TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران بڕێ سێ ملیار یۆرۆ بۆ تەلبەندكردنی سنوورەکانی وڵاتەکەی تەرخاندەكات

Arsalan
Editor
📅 27 Nisan 2024 20:13

 

جێگری ئەمنیی وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، بڕێ سێ ملیار یۆرۆ بۆ دیوارکردن و تەلەبەندکردنی سنوورەکانی ئێران تەرخانکراوە تاوەکو کێشەی ئەمنی کەمبکرێتەوە .

مەجید میر ئەحمەدی جێگری ئەمنیی وەزیری ناوخۆی ئێران راشیگەیاند، ساڵانە زیاتر لە 20 ملیار دۆلار کاڵای قاچاخ دەبرێتە ئێران و جگە لە زیانی ئابووری، قاچاخچێتیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و چەک بارگرژی بۆ ئێران دروستدەکات.

باسی لەوەش كردووە، ئامانج لەو کارە بەرزکردنەوەی ئاسایش و رێگریکردنە لە قاچاخچێتیی مرۆڤ و چەک، کەمکردنەوەی زیانە ئابووری، ئەمنی، کۆمەڵایەتی و کولتورییەکانی دانەخستنی سنوورەکانە.

ئەوەشی خستەروو، بابەتی تەلبەندکردن و دیوارکردنی سنوورەکان لەلایەن محەمەد باقری، سەرۆکی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە سەرپەرشتیدەکرێت و ئەو کارە ئێستا گرنگترین کاری سەرۆکی گشتیی هێزە چەکدارەکانە و پرۆسەکە بە رێنماییەکانی ئەو بەڕێوەدەچێت.

بۆ ئەوەش ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران بڕیاریداوە بڕی سێ ملیار یۆرۆ بۆ فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان بۆ تەلبەندکردن و دیوارکردنی سنوورەکان لە ماوەی پێنج ساڵدا خەرجبکرێت.

Paylas: