TR KU SO
FB X
Cîhan

لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا دەیان کەس لە ئیستەنبوڵ دەستگیرکران

Arsalan
Editor
📅 01 Mayıs 2024 19:05

بەپێی پەیامنێرانی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە پۆلیسی تورکیا دەیان خۆپیشاندەریان دەستگیرکرد، کە بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ١ی ئایاری (ڕۆژی کرێکاران)ەوە لە ئیستەنبوڵ کۆببونەوە. 
 

بەپێی ئاژانسەکە، گرژییەکان کاتێک ڕوویانداوە کە خۆپیشاندەران ویستوویانە، سنوری بەربەستەکانی پۆلیسی وڵاتەکە بشکێنن، و بەرەو  گۆڕەپانی "تەقسیم" بەڕێبکەون، کەلە ساڵی 2013دا ناوەندی ناڕەزاییەکانی دژبە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بوو.
 

هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاربووه‌ بۆ دەستگیرکردنی دەیان کەس لە ئیستەنبوڵ لە یەکی ئایاردا کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی کرێکاران.

Paylas: