TR KU SO
FB X
Cîhan

میری کوێت پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە

Arsalan
Editor
📅 11 Mayıs 2024 14:23

شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر ئەلسوباح میری کوێت بڕیاری دا پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵبوەشێنێتەوە چونکە دەستوەردانیان لە دڵی دەسەڵاتی میر کردووە.
ئەمڕۆ شەممە ١١ی ئایاری ٢٠٢٤،  میدیای فەرمیی کوێت بڵاویکردەوە "شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر ئەلسوباح، میری کوێت فەرمانێکی دەرکرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و راگرتنی چەند مادەیەکی دەستوور بۆ ماوەیەکی کاتی، کە زیاتر نەبێت لە چوار ساڵ."
 بەپێی هەواڵی میدیاکە، میر و ئەنجوومەنی وەزیران دەبنە خاوەن "هەموو ئەو دەسەڵاتەی پەرلەمان هەیەتی."
 میری کوێت دەڵێت "بڕیارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ژمارەیەک ئەندام پەرلەمان دەستوەردانیان لە دەسەڵاتی میر کردووە و "مەرجیان داناوە بۆ پێکهێنانی حکومەت."
 لەلایەکی دیکەوە میر مەشعەل لە پەیامێکی وتی "رووبەڕووی کۆمەڵێک زەحمەتی و بەربەست بووینەوە کە جێگەی قبووڵکردن نین."
 ناوبراو تەمەن 83 ساڵە، رۆژی ١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، دوای کۆچی دوایی شێخ نەوافی زڕبرای، وەکو ١٧یەمین میری وڵاتەکە دیاریکرا.
 

Paylas: