ڕووسیا: ئه‌گه‌ر ڕۆژئاوا شه‌ڕی ده‌وێت، مۆسكۆ ئاماده‌یه
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌باره‌ی ڕه‌وانه‌كردنی سه‌ربازانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ شه‌ڕكردن له ئۆكراینا، هۆشداریی ده‌داته ڕۆژئاوا‌و ڕایدەگەیەنێت، ئه‌گه‌ر ڕۆژئاوا شه‌ڕی ده‌وێت، مۆسكۆ ئاماده‌یه.
پێگه‌ی ''سكای نیوز'' ئه‌مڕۆ دووشه‌م 13ی ئایار_ی 2024 بڵاوی كرده‌وه، ڕووسیا نیگه‌رانه له گوته‌ی سه‌ركرده‌كانی ڕۆژئاوا له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له ناردنی چه‌كدارانی سوپای وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن بۆ ئۆكراینا.
هاوكات سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ڕای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر وڵاتانی ڕۆژئاوا سوپا بنێرنه ناو خاكی ئۆكراینا، ئه‌وا ئاماده‌ن ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه، به‌مه‌یش شه‌ڕی ئۆكراینا زیاتر ته‌شه‌نه ده‌سه‌نێت و ده‌چینه ناو قۆناغێكی مه‌ترسیدار.
ڕووسیا له نزیكه‌وه چاودێریی ئۆكراینا و سنووری ئه‌و وڵاته ده‌كات، له ئه‌گه‌ری دزه‌كردنی هه‌ر چه‌كدارێكی سه‌ربه سوپای وڵاتانی ڕۆژئاوا، ئه‌وا ڕووسیا دۆخه‌كه ده‌قڵیشێنێته‌وه.
ئەوەش لە كاتێكدایە دوو ساڵه شه‌ڕی نێوان ئۆكراینا و ڕووسیا درێژه‌ی هه‌یه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی له شوباتی 2022 ڕووسیا له‌شكركێشی بۆ سه‌ر ئۆكراینا ده‌ست پێ كرد.