Cîhan
سەربازانی ڕووسیا قەرەباغیان بەجێهێشت
پەیامی کورد ... سەربازانی ڕووسیا قەرەباغیان بەجێهێشت
ڕۆژی چوارشەممە، ڕووسیا بنکەیەکی سەربازی لە ئازەربایجان داخست کە نزیکەی دوو هەزار سەربازی تێدا جێگیر کردبوو.
هەر لەو پەیوەندییەدا ژەنەڕاڵ کەریم ڤالیێڤ، سەرۆکی ئەرکانی گشتی ئازەربایجان ڕایگەیاند کە ڕووسیا "هەموو هەوڵێکی داوە بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ناوچەی ئابووری قەرەباخ" و کۆتایی بە ململانێی دەیان ساڵە هێناوە.