TR KU SO
FB X
Cîhan

گەورەترین ئابڕووچوونی ناوبژیوانی لە هۆڵەندا ؛ هەموو شتێکی بۆ تیپەکەی کرد تا جامەکە بباتەوە!

سارا
Yazar
📅 19 Mayıs 2024 08:02
پەیامی کورد   ...   گەورەترین ئابڕووچوونی ناوبژیوانی لە هۆڵەندا؛ هەموو شتێکی بۆ تیپەکەی کرد تا جامەکە بباتەوە!

ناوبژیوانێکی هۆڵەندی، کە بەشداری ئاهەنگی پاڵەوانێتیەکەی کرد و دوای دادوەریکردنی یارییەک سەمای دەکرد و لە کۆتایی ئەو یارییەدا تیپە دڵخوازەکەی بوو بە پاڵەوان، بۆ هەتا هەتایە قەدەغەکرا.

ئیان سمیس بەهۆی ئەم هەنگاوە ناپڕۆفیشناڵ و سەیرە لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی هۆڵەندا بۆ هەتا هەتایە قەدەغە کرا.

ئەم ناوبژیوانە تەمەن ٦١ ساڵە لە کاتی یارییەکەدا سێ کارتی سووری لەسەریەک پیشانی تیپی دۆڕاوەکە دا و هەروەها دوای کۆتایی هاتنی کاتی یاسایی ١٥ خولەکی کات بەفیڕۆدانی ڕاگەیاند.

دوای فیشەی کۆتایی ئەم ناوبژیوانە لەسەر سەکۆکە دەرکەوت و بەشداری ئاهەنگی تیپی براوەی کرد و بە دەستەکانی جامەکەی بەرزکردەوە!

Paylas: