Cîhan
ا كوڕی فه‌رمانده‌یه‌كی عه‌سائیب لە بەسڕا كوژرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌سڕه ئاشكرای ده‌كات كه له هێرشێكی چه‌كداریدا كوڕی فه‌رمانده‌یه‌كی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق كوژرا و پێنج كه‌سی تریش بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی 5ی 2024، سه‌رچاوه‌یه‌ك به میدیا عێراقییه‌كانی ڕاگه‌یاندووه كه كه له ناوچه‌ی گه‌رمه عه‌لی له باكووری به‌سڕه، چه‌كدارانی نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له ژماره‌یك كه‌س كرد و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س بوونه قوبانی.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشی كرد كه كوژراوه‌كه كوڕی یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قه له به‌سڕه و هێزه ئه‌منییه‌كانیش له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ده‌ستیان به لێكۆلێنه‌وه كرد.