TR KU SO
FB X
Cîhan

یەكێك لە هەلیكۆپتەرەكانی سەرۆكی ئێران دووچاری رووداوێك بوو

Arsalan
Editor
📅 19 Mayıs 2024 20:26

میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە یەكێك لە هەلیكۆپتەرەكانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران لە كاتی ڕۆشتنی بەرەو پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات دووچاری رووداوێك بوو و بەوهۆیەوە كەوتەخوارەوە.

لەو بارەیەوە ئاژانسی هەواڵی “تەسنیم”ی ئێرانی بڵاویكردەوە، “ئەو هەلیكۆپتەرەی كە سەرۆك كۆماری ئێران و وەزیری دەرەوەی ئێرانی هەڵگرتبوو بەرەو پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات رۆیشتوون و دووچاری رووداوێك بوون”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لەو سێ هەلیكۆپتەرە دووانیان كە ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسیان هەڵگرتبوو بە سەلامەتی گەیشتنە شوێنی خۆیان.

Paylas: