Cîhan
سێ چەكداری داعش لە بەغدا دەستگیرکران
لە میانی دوو ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا لە باکووری پارێزگای بەغدا، سێ چەكداری داعش دەستگیرکران.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان پشت بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، دوو ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر چەكدارانی داعش لە ناوچەکانی سەبع بۆر و ڕاشیدییە باکووری پارێزگای بەغدا ئەنجامداوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، سێ چەكداری داعش دەستگیرکراون.