Cîhan
به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئه‌مریكا و میسر و قه‌ته‌ر لەسەر غەززە: ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نرێت
هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا و میسر و قه‌ته‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ده‌ركرد و داوایان له ئیسرائیل و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌به‌ستینی كرد بگه‌نه رێككه‌وتن بۆ راگرتنی شه‌ر له كه‌رتی غه‌ززه و ئازادكردنی بارمته‌كان.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و سێ وڵاته كه خۆیان به ناوبژیوانی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌زانن، ئه‌مرۆ شه‌ممه به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌یان ده‌ركردوه داوایانكردوه ئه‌و بنه‌مایانه بكه‌نه هه‌وێنی رێككه‌وتن كه جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رۆژی 31ی ئایار رایگه‌یاندوه.
ئه‌و سێ وڵاته هه‌ریه‌ك له ئیسرائیل و حه‌ماسیان هانداوه بگه‌نه رێككه‌وتن بۆ زامنكردنی هێنانه‌كایه‌ی ئاگربه‌ست و ئازادكردنی بارمته‌كانی ئیسرائیل كه حه‌ماس ده‌ستبه‌سه‌ری كردون.