TR KU SO
FB X
Cîhan

کارتاپلۆڤ : ڕەنگە لەگەڵ گۆڕینی دوکتۆرینی ئەتۆمی ڕووسیا کاتی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی بگۆڕێت

سارا
Yazar
📅 24 Haziran 2024 09:04
پەیامی کورد   ...   کارتاپلۆڤ : ڕەنگە لەگەڵ گۆڕینی دوکتۆرینی ئەتۆمی ڕووسیا کاتی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی بگۆڕێت

ئاندرێ کارتاپۆلۆڤ، سەرۆکی لیژنەی بەرگری لە دۆمای دەوڵەتی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەگەر تەحەددییات و هەڕەشەکان لەدژی ڕووسیا زیاتر ببن، ڕەنگە گۆڕانکاری لە دوکترینی ئەتۆمی ڕووسیا ڕووبدات، هەربۆیە ڕەنگە کاتی بڕیاردان لەسەر بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمییش بگۆڕێت .
کارتاپۆلۆڤ لە لێدوانێکیدا بۆ سپۆتنیک ڕایگەیاند : هەموو شتێک پەیوەستە بە چۆنیەتی گۆڕانی دۆخی سەربازی-سیاسی. دوکتورینە پەیوەندیدارەکە ڕەنگدانەوەی کاردانەوەمانە بەرامبەر بەو شتانەی لە دەورووبەری ووڵاتەکەمان ڕوودەدەن. ئەگەر ببینین کە تەحەددا و هەڕەشەکان زیاد دەکات، ئەوە مانای ئەوەیە کە دەتوانین دەستکاری ئەو دوکتورینە بکەین سەبارەت بە کەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی و بڕیاری بەکارهێنانی بەڵام بە دڵنیاییەوە زۆر زووە بۆ ئەوەی بە تایبەتی باس لەم بابەتە بکەین”.
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، ڕەنگە ڕووسیا گۆڕانکاری لە دوکتۆرینی ئەتۆمی خۆیدا بکات.

Paylas: