TR KU SO
FB X
Cîhan

ئامازۆن بوو بە ٢ ترلیۆن دۆلار

سارا
Yazar
📅 27 Haziran 2024 21:32
پەیامی کورد   ...   ئامازۆن بوو بە ٢ ترلیۆن دۆلار

کۆمپانیای زەبەلاحی ئینتەرنێتی ئەمازۆن ئەمڕۆ چوارشەممە بۆ یەکەم جار بەهای بازاڕەکەی گەیشتە زیاتر لە دوو ترلیۆن دۆلار و بەهۆی گەشبینی وەبەرهێنەران بەرامبەر زیرەکی دەستکرد بووە پێنجەم کۆمپانیای ئەمریکی کە بگاتە ئەم ئاستە گرنگە.

بەهای پشکەکانی ئامازۆن بە ڕێژەی 3.4% زیادی کردووە و گەیشتووەتە 192.70 دۆلار، بەمەش بەهای بازاڕی ئەم کۆمپانیایە زەبەلاحە بازرگانییە ئەلیکترۆنییە گەیشتووەتە زیاتر لە 2 تریلیۆن دۆلار و پەیوەندی بە یانەی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنۆلۆژیای وەک مایکرۆسۆفت و ئەپڵ و ئێنڤیدیا و ئەلفابێتەوە کردووە.

Paylas: