TR KU SO
FB X
Cîhan

سێناتۆری کۆمارییەکان ڕوو لە بایدن : کۆتایی بە نەرمی نواندن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بهێنن

سارا
Yazar
📅 07 Ağustos 2024 09:02
پەیامی کورد   ...   سێناتۆری کۆمارییەکان ڕوو لە بایدن : کۆتایی بە نەرمی نواندن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بهێنن

جوونی ئارنێست، سێناتۆری كۆماریخوازەكان، دوای هێرشی مووشەكی بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد کە شوێنی جێگیربوونی سەربازانی ئەمریکییە، ووتی: “دەبێت دەست لە سەر دەست دابنێین بۆ ئەوەی گرووپە نیابەتیەكانی کۆماری ئیسلامی هێرش بکەنە سەر سەربازانی ئەمریکا”.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە کۆتایی بە نەرمی نواندن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بهێنرێت و گوتی: کاتی ئەوە هاتووە کە پارەدارکردنی تاران بوەستێنرێت و سزاکان جێبەجێ بکرێت.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، لە ئاكامی هێرشی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق، لانیکەم پێنج سەربازی ئەمریکی برینداربوون و دەگوترێ دۆخی یەكێك لە بریندارەكان ناجێگیرە.
 

Paylas: