TR KU SO
FB X
Cîhan

ئاژانسی ئەتۆمی : ئێران یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێندراوی بەرزی زیاد کردووە

سارا
Yazar
📅 31 Ağustos 2024 09:48
پەیامی کورد    ...   ئاژانسی ئەتۆمی : ئێران یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێندراوی بەرزی زیاد کردووە

ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند : بە گوێرەی بەڵگەنامەی نهێنی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی کە لەلایەن ئەم ئاژانسە هەواڵییەوە چاودێری کراوە، ئێران لە چەند مانگی ڕابردوودا یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێندراوی بەرزی زیاد کردووە.

ڕێکخراوی چاودێری ئەتۆمی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتی چارەگی خۆیدا ڕایگەیاند کە یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران بە ڕێژەی ٦٠% گەیشتووەتە ١٦٤.٧ کیلۆگرام بە زیادبوونی ٢٢.٦ کیلۆگرام.

Paylas: