TR KU SO
FB X
Cîhan

کۆپتەرێکی ڕووسی کە ٢٢ سەرنشینی تێدابوو، بێسەروشوێنە

سارا
Yazar
📅 02 Eylül 2024 02:43
پەیامی کورد   ...   کۆپتەرێکی ڕووسی کە ٢٢ سەرنشینی تێدابوو، بێسەروشوێنە

وەزارەتی باری نائاسایی ڕووسیا ڕایگەیاند، هەلیکۆپتەرێکی ڕووسی بە سێ کارمەند و 19 سەرنشینەوە لە نیمچە دوورگەی کامچاتکا لە ڕۆژهەڵاتی دوور بێسەروشوێن بووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، بە پشت بەستن بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، دەزگای گواستنەوەی ئاسمانی فیدراڵی ڕووسیا بڵاویکردەوە، هەلیکۆپتەرەکەی Mi-8T لە بنکەیەکی نزیک گڕکانی ڤاچکاجێتسەوە هەڵفڕی، بەڵام نەیتوانیوە لە کاتی خۆیدا بگاتە شوێنی مەبەست.

پارێزگاری نیمچە دوورگەی کامچاتکا دووپاتیکردەوە کە کۆپتەرە وونبووەکەی جۆری Mi-8T 22 کەسی تێدابووە کە سێ ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی و 19 سەرنشینیان هەبووە.

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی فریاکەوتنی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەهۆی تەمێکی ئەستوور لە ناوچەکەدا ئاستەنگیان بۆ درووست بووە.

تا ئێستا زانیاری زیاتر لەسەر بارودۆخی ئەم هێلیکۆپتەرە و سەرنشینەکانی بڵاونەکراوەتەوە.

Paylas: