TR KU SO
FB X
Cîhan

پێنتاگۆن : هەموو ڕێوشوێنێک بۆ پاراستنی هێزەکانمان دەگرینە بەر

سارا
Yazar
📅 06 Kasım 2024 10:33
پەیامی کورد   ...   پێنتاگۆن : هەموو ڕێوشوێنێک بۆ پاراستنی هێزەکانمان دەگرینە بەر

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا 'پێنتاگۆن' ڕایگەیاند : "هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ بەرگری لە هێزەکانیان دەگرنەبەر."

پێنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە "ئەو توانا سەربازییانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاومان کردووەتەوە تاوەکوو چەند مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت."

ئاماژەی بەوەش کرد "هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرینەبەر بۆ بەرگریکردن لە هێزەکانمان، ئەگەر ئێران یان لایەنگرەکانی ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ ئەوەی پەلامارمان بدەن." دەشڵێت: " بوونی توانا سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئامانجی پاراستنی هێزەکانمان و پشتگیریکردنی ئیسرائیل و مامەڵەکردنە وەک هێزێکی ڕێگریکردنە."

جگە لەوەش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند "پەیامەکەیان بۆ ڕابەری ئێران ئەوەیە کە نابێ پەرە بە ئاڵۆزییەکان بدات." جەختیشی کردەوە  "واشینتۆن پشتیوانی لە ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی دەكات.
 

Paylas: