TR KU SO
FB X
Cîhan

تەقینەوەیەك لە بینای وەزارەتی کاروباری کۆچبەرانی تاڵیبان لە کابول؛ کوژرانی وەزیری کاروباری کۆچبەرانی ڕژێمی تاڵیبان

سارا
Yazar
📅 12 Aralık 2024 06:48
پەیامی کورد   ...   تەقینەوەیەك لە بینای وەزارەتی کاروباری کۆچبەرانی تاڵیبان لە کابول؛ کوژرانی وەزیری کاروباری کۆچبەرانی ڕژێمی تاڵیبان

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە تەقینەوەیەک لە بینای وەزارەتی کاروباری كۆچبەرانی ڕژێمی تاڵیبان لە کابول ڕوویداوە.

سەرچاوە ئەمنییەکانی تاڵیبان پشتڕاستیان کردەوە کە خەلیل ڕەحمان حەقانی وەزیری کاروباری کۆچبەران و مامی سیراجەدین حەقانی سەرۆکی تۆڕی حەقانی لە هێرشەکەدا کوژراوە. 

خەلیل ئەلڕەحمان حەقانی یەکێک بوو لە سەرکردە دیارەکانی تۆڕی حەقانی و ئەمریکا ناوی ئەوی خستبووە لیستی تیرۆریستە نێودەوڵەتییەکان و پاداشتی پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ ئەو کەسانە دانابوو بۆ هەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی دەستگیرکردن یان مردنی ناوبراو.

Paylas: