TR KU SO
FB X
Cîhan

هۆشداری وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا بۆ لایەنگرانی ڕژێمی ڕووخێندراوی بەشار ئەسەد

سارا
Yazar
📅 16 Aralık 2024 09:00
پەیامی کورد   ...   هۆشداری وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا بۆ لایەنگرانی ڕژێمی ڕووخێندراوی بەشار ئەسەد

ئانالینا بێربووك، وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی بیڵد ئام زونتاگ، هۆشداری دایە لایەنگرانی ڕژێمی بەشار ئەسەد کە بەنیازن بەرەو ئاڵمانیا هەڵبێن. 

ووتی؛ "ئەگەر ئەشکەنجەدەرەکان پێیان وایە دەتوانن بێنە ئاڵمانیا، پێویستە بزانن کە هەموویان لەسەر تاوانەکانیان سزا دەدرێن".

هەروەها نانسی فیزەر، وەزیری ناوخۆی ئاڵمانیا، بە هەمان ڕۆژنامەی ڕاگەیاندووە، ئەو کەسانە لە ڕێگەی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانەوە دەناسرێنەوە و زیادیکردووە؛ "تاوانبارانی ڕژێمی ئەسەد پێویستە بزانن کە ئاڵمانیا ئیرادەیەکی جیددی هەیە بۆ بەدواداچوون و سزادانیان".


 

Paylas: