TR KU SO
FB X
Cîhan

پەرلەمانی سویسڕا قەدەغەکرانی حیزبۆڵڵای پەسەند کرد

سارا
Yazar
📅 19 Aralık 2024 09:42
پەیامی کورد   ...   پەرلەمانی سویسڕا قەدەغەکرانی حیزبۆڵڵای پەسەند کرد

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی سەرماوەز، پارلەمانی سویسڕا بۆ یەکەم جار حیزبۆڵڵای لوبنانی بە گرووپێکی قەدەغەکراو ڕاگەیاند.

پشتیوانانی گەڵاڵەی قەدەغەکردنی گرووپی حیزبۆڵڵا ڕایانگەیاندووە کە ئەم گرووپە هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئەمنییەتی نێونەتەوەیی و ووڵاتی سویسڕا بۆ هەڵوێست لەهەمبەر تێرۆریزم، پێویستی بە قەدەغەکردنی ئەم گرووپە هەیە.

ئەمە یەکەمجارە کە ووڵاتی سویسڕا کە بە ووڵاتێکی بێلایەن لە جیهاندا دێتە ئەژمار، وەها هەڵوێستێک دەگرێت.

حەفتەی ڕابردوو پەرلەمانی سویسڕا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری قەدەغەکرانی گرووپی حیزبۆڵڵای لوبنانی ڕاگەیاند.

پێشتر گرووپی حەماسیش لەلایەن ئەم پارلەمانەوە بەهۆی هێرشی ١٥ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو بۆ سەر ئیسرائیل، گرووپێکی قەدەغەکراو ڕاگەیەندرابوو.

Paylas: