TR KU SO
FB X
Cîhan

تەقینەوەیەك لە منبج ڕوویدا

سارا
Yazar
📅 28 Aralık 2024 08:16
پەیامی کورد   ...   تەقینەوەیەك لە منبج ڕوویدا

بەرگری شارستانی سووریا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە سەنتەری شارۆچکەی منبجی سەر بە پارێزگای حەلەب تەقییەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان تەقینەوەکە لەبەردەم دەرگای مزگەوتی گەورەی منبج بووە و دەنگۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و خەڵکی مەدەنی دانیشتووی شارۆچەکەکە هەیە. 

لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا ئەمە دووەم تەقینەوەیە لەو شارۆچکەیە ڕوودەدات، تەقینەوەکەی پێشتر سێ ڕۆژ لەمەوبەر بوو كە بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس بوونە قوربانی.

Paylas: