Cîhan
سەرۆکی باندێکی ژاپۆنی دان بەوەدا دەنێت کە ماددەی ئەتۆمی لە میانمارەوە بۆ ئێران بە قاچاخ بردووە
پەیامی کورد ... سەرۆکی باندێکی ژاپۆنی دان بەوەدا دەنێت کە ماددەی ئەتۆمی لە میانمارەوە بۆ ئێران بە قاچاخ بردووە
وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرۆکی گرووپێکی تاوانکاری ژاپۆنی ناسراو بە "یاکوزا" کە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا بە قاچاخی مادەی ئەتۆمی بۆ ئێران تۆمەتباریان کردووە، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی داد کە ڕۆژی پێنجشەممە 10ی بانەمەڕ بڵاوکرایەوە، تاکەشی ئەبیساوا تەمەن 60 ساڵ، لە دادگای مەنهاتن لە نیویۆرک دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە پیلانگێڕی بۆ گواستنەوەی کەرەستەی ئەتۆمی لە میانمارەوە بۆ ووڵاتانی دیکە لەوان ئێران، و دانی بە کارکردندا ناوە لەگەڵ تۆڕێکی تاوانباران هەوڵیدا بە قاچاخ یۆرانیۆم و پلۆتۆنیۆم بەو پاکییەی کە پێویستە بۆ چەکی ئەتۆمی.
پلانەکەی ئەبیساوا لە ڕێگەی هاوکاری نێوان بەرپرسانی ئەمریکا، ئەندەنووسیا، ژاپۆن و تایلەند ئاشکرا بوو و ڕاگیرا.