TR KU SO
FB X
Cîhan

سوپای ئسیرائیل سەبارەت بە هەندێک پڕووپاگەندەی ئێران پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 22 Ocak 2025 08:07
پەیامی کورد   ...   سوپای ئسیرائیل سەبارەت بە هەندێک پڕووپاگەندەی ئێران پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

سوپای ئیسرائیل لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : پڕووپاگەندەی درۆئینی ڕێژیمی ئێران تەنیا هەوڵێکە بۆ شاردنەوەی شکستەکانی میحوەرە شکستخواردووەکەی

سوپای ئیسڕائیل لە کاردانەوە بە نەخش كێشانێك کە کۆماری ئیسلامی لە تاران لە ژێر ناوی "سەرکەوتن" بۆ فەلەستین و ئاڵایەکی داڕماوی ئیسرائیل بڵاوی کردۆتەوە، بە بڵاوكردنەوەی پۆستێك لە ئەکاونتی ئێکس نووسیویەتی:
“جێگای سەرسووڕمان نییە کە ڕێژیمی ئێران بۆ پاساوهێنانەوە بۆ شكستەكانی پەنای بۆ درۆ و ڕق و کینە بردووە.

ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئیسرائیل بە هێز و جیددییەتەوە بەرگری لە خۆی دەکات و بە تەواوی ئامادەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک. "ئەم پڕووپاگەندە درۆئینە تەنیا هەوڵێکی ڕێژیمی ئێرانە بۆ شاردنەوەی شکستەکانی میحوەرە شکستخواردووەکەی".

Paylas: