Cîhan
جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنە لە ململانێ سەربازییەکان دەگرێت کە واشینتۆن تێیاندا تێوەگلاوە
پەیامی کورد ... جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنە لە ململانێ سەربازییەکان دەگرێت کە واشینتۆن تێیاندا تێوەگلاوە
ج.د.ڤانس جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ووتارێکدا ڕایگەیاند کە "بەبێ پلانی سەرکەوتن چووینە ناو زۆرێک لە شەڕەکانەوە".
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا لە ململانێیەکی سەربازی دا سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە، لە کاتێکدا پێنتاگۆن بەدەست قەیرانی کارمەندەوە دەناڵێنێت و بە ملیارەها دۆلار خەرج دەکات بۆ ئەو کڕینانەی کە دۆس دوادەخرێن.