TR KU SO
FB X
Cîhan

ترامپ لە ووتاری سەرکەوتنی دا : گەورەیی دەگەڕێنینەوە بۆ ئەمریکا؛ هەڵبژاردنەکە بێ وێنە بوو

سارا
Yazar
📅 27 Ocak 2025 08:46
پەیامی کورد   ...   ترامپ لە ووتاری سەرکەوتنیدا: گەورەیی دەگەڕێنینەوە بۆ ئەمریکا؛ هەڵبژاردنەکە بێ وێنە بوو.

ترامپ دوای ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤ لەگەڵ لایەنگرانی قسەی کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، ترامپ ئەم هەڵبژاردنەی بە بێ وێنە وەسف کردووە و ئاماژە بە سەردەمی زێڕینی ئەمریکا دەکات.
ترامپ بەڵێن بە لایەنگرانی دەدات بە دڵ و گیان خزمەتی ووڵات بکەن.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە درووشمە بەناوبانگەکەی ووتی : گەورەیی دەهێنینەوە بۆ ئەمریکا.
ترامپ هەروەها سوپاسی لایەنگرانی خۆی کرد.
ترامپ هەروەها ئاماژەی بە سەرکەوتنی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پیران کرد و ووتی "سیناتۆری باشتان دەبێت". ئەو هەروەها ستایشی میلانیای هاوسەری و خێزانەکەی کرد.
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها ستایشی هەوڵەکانی ئیلۆن ماسکی کرد بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن.
ترامپ هەروەها ووتی: بە بردنەوەی ویلایەتە سەرەکییەکان، گەورەترین سەرکەوتنمان لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەستهێنا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە کۆنترۆڵی ئەنجوومەنی پیرانمان گرتە دەست و لە پێشبڕکێ سەرەکییەکانی مۆنتانای ویلایەتی نیڤادا و تەکساس و ئۆهایۆ و میشیگان و پێنسیلڤانیا سەرکەوتنمان بەدەستهێنا.
ترامپ ووتی : دەزانم تۆڕەکانی ئۆپۆزسیۆن هەمیشە لە دژی ئێمە قسەیان کردووە، بەڵام ئێستا سەلماندمان کە توانای ئەم کارەمان هەیە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، بەم سەرکەوتنە گەورەیە ئەمریکا لەسەر ڕێگای داهاتوویەکی باشترە.

Paylas: