Cîhan
سوودانی : لێخۆشبوونی سزاکانمان هەیە بۆ هاوردەکردنی گاز لە ئێران ەوە
پەیامی کورد ... سوودانی: لێخۆشبوونی سزاکانمان هەیە بۆ هاوردەکردنی گاز لە ئێران ەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی بە هۆی هاوردە کردنی گاز لە کۆماری ئیسلامی ئێران ەوە لە گەمارۆوەکان بەخشراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ شەرق ڕایگەیاندووە : ئێمە گاز لە ئێران ەوە هاوردە دەکەین بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ ووڵاتەکە.
هەروەها باسی له وه کرد که عێراق لێخۆشبوونی سزاکانی هەیه بۆ هاورده کردنی گاز له کۆماری ئیسلامی ئێران ه وه .
ئەم قسانە دوای ئەوە هات کە جۆ ویلسۆن، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە بە کۆماریخوازێکی تووندڕەو دادەنرێت، لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە "ترامپ بەم زووانە بەخشینی عێراق لە سزاکانی ئێران هەڵدەوەشێنێتەوە".