TR KU SO
FB X
Cîhan

چەند تەقینەوەیەك لە ئێسڕائیل ڕوویاندا

سارا
Yazar
📅 21 Şubat 2025 09:31
پەیامی کورد   ...   چەند تەقینەوەیەك لە ئێسڕائیل ڕوویاندا

پۆلیسی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی تیرۆرستییەوە چه‌ند تەقینەوەیەک لە تەل ئەڤیڤ ڕوویاندا، بەڵام قوربانی نەبووە.

پێنجشەممە، پۆلیسی ئیسرائیل لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، چەند پاسێکی بۆمب ڕێژکراو لە چه‌ند شوێنێكی جیاواز له‌ ناوەڕاستی شاری "بات یام" کە دەکەوێتە باشووری تەلئەڤیڤ تەقینەوە.

بە پێی ڕاگەێندراوەکە، گومان دەکرێت ڕووداوەکە هێرشێکی تیرۆرستی بووبێت و، پۆلیس لە شوێنی تەقینەوەکە بە دوای تۆمەتبارەکەدا دەگەڕێت.

لە ڕاپۆرتەکەی پۆلیسی ئیسرائیلدا، ئاماژە بە هیچ قوربانییەک نەکراوە و لێکۆڵینەوەکانیش لەمبارەیەوە بەردەوامن.

Paylas: