TR KU SO
FB X
Cîhan

دەردانی ئەم هۆرمۆنە تەمەن کەم دەکاتەوە.

سارا
Yazar
📅 13 Mart 2025 08:40
پەیامی کورد   ...   دەردانی ئەم هۆرمۆنە تەمەن کەم دەکاتەوە.

فشاری دەروونی دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنێک کە پێی دەوترێت کۆرتیزۆڵ، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی لێدانی دڵ و هەندێک جار هەناسە تەنگی. درێژەدان بەم حاڵەتانە لە درێژخایەندا زیانی هەیە و دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ.
هەروەها بەڵگە هەیە کە فشاری درێژخایەن دەتوانێت ببێتە هۆی پیربوونی خانەکان. بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، بەرزبوونەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ دەبێتە هۆی تێکچوونی خانەکان و زیادبوونی بەرهەمهێنانی ڕادیکاڵە ئازادەکان. ڕادیکاڵە ئازادەکان بریتین لەو مۆلوکولانەی کە زیان بە DNAی خانەکان دەگەێنن و دەبنە هۆی پیربوون و کارکردنی نادرووستی خانەکان. ئەمەش لە بەرامبەردا دەبێتە هۆی جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە.
بۆ باشتر بەڕێوەبردنی فشار لە درێژخایەندا، چارەسەری دەروونی و جەستەیی وەک مێدیتەیشن و یۆگا و ڕاهێنانی هەناسەدانی قووڵ بەکاربهێنە.

Paylas: