TR KU SO
FB X
Cîhan

لانیکەم ٥٨ زیندانی لە زیندانەکانی ئێران لە ماوەی مانگی مارس ی ٢٠٢٥ لە سێدارە دراون

سارا
Yazar
📅 03 Nisan 2025 07:43
پەیامی کورد   ...    لانیکەم ٥٨ زیندانی لە زیندانەکانی ئێران لە ماوەی مانگی مارس ی ٢٠٢٥ لە سێدارە دراون

بەپێی ئامارێک کە لەلایەن بەشی ئاماری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە بڵاو کراوەتەوە، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٥٨ زیندانی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێدارە دراون. ئەم ڕێژەیە بەلانی کەم ەوە بە بەراورد بە مانگی مارس ی ساڵی ٢٠٢٤ ، ٤٠ حاڵەت زیادی کردووە کە دەکاتە ٢٢٢٪، لە مانگی مارس ی ساڵی ڕابردوودا ١٨ زیندانی لە سێدارە درابوون.

هەروەها شایانی باسە، لە کۆی گشتی ٥٨ زیندانی کە لە مانگی مارسدا لە سێدارە دراون، هیچیان لە سەرچاوە فەرمییەکانی ئێران یان ماڵپەڕە پەیوەندیدارەکان بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە ڕانەگەێندراوە. هەروەها سزای لەسێدارەدانی ٤ زیندانی بە نهێنی و بەبێ ئاگاداری بنەماڵەکانیان یان بە بێ پێدانی مافی دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی جێبەجێ کراوە.

 

Paylas: