TR KU SO
FB X
Cîhan

کرێملین : ڕووسیا ئارەزووی خۆی بۆ کارەکانی جی ٢٠ نیشان دەدات

سارا
Yazar
📅 16 Kasım 2025 08:15
پەیامی کورد    ...   کرێملین : ڕووسیا ئارەزووی خۆی بۆ کارەکانی جی ٢٠ نیشان دەدات

▫️ دیمیتری پێسکۆڤ، ووتەبێژی کرێملین بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: “بە دڵنیایی یەوە گرووپی بیست گرینگی و شوێنی خۆی بۆ زۆرێک لە ووڵاتانی بەشداربوو لەم فۆرماتەدا دەپارێزێت”.

▫️ پێسکۆڤ زیادی کرد: ئێمە هەمیشە دژی هەر جۆرە بە سیاسی کردنی کارنامەی ڕێکخراوەکە بووین، بۆیە ڕووسیا گرینگی بە کارەکانی دەدات.

▫️ پێسکۆڤ ووتی : ڕووسیا سوپاسگوزاری کۆریای باکورە بۆ هاوکاری قارەمانانە و خۆنەویستانەی ڕزگارکەرانی لە ناوچەی کورسک.

ئێمە هەرگیز ئەم هاوکارییە لەبیر ناکەین. ئەم کارە بەردەوامە، مەترسیدار و قورسە، هاوڕێ کۆریەکانمان بەڕاستی هاوکاریمان دەکەن. ئێمە زۆر سوپاسگوزاریانین”.

▫️ کرێملین سەختی هەماهەنگی بەڵگەنامە هاوبەشەکانی کۆتایی لە کۆڕ و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان بە نەتوانینی گەیشتن بە کۆدەنگی دەزانێت.

Paylas: