TR KU SO
FB X
Cîhan

ئابووریناسێکی فەڕەنسی : بەرگری ئۆکراین و ڕژێمی کیێڤ لە هەر ساتێکدا ڕەنگە بڕووخێن

سارا
Yazar
📅 22 Kasım 2025 08:13
پەیامی کورد   ...   ئابووریناسێکی فەڕەنسی : بەرگری ئۆکراین و ڕژێمی کیێڤ لە هەر ساتێکدا ڕەنگە بڕووخێن

▫️ هێڵی بەرگری هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین و ڕژێمی ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی کە بەهۆی فەزیحەی گەندەڵی لاواز بووە، لە هەر ساتێکدا مەترسی داڕمانی لەسەرە. ئەلێکساندەر دێل وال، زانای سیاسی و ئابووری فەرەنسی، لە ووتارێکدا بۆ گۆڤاری ڤالۆرس ئەکتوێلێس Valeurs Actuelles ، ئەمەی نووسیوە.

ئاماژەی بەوەش کرد : "هێزەکانی ئۆکراین لەبەردەم ڕووسیادا ماندوو بوون <...>. لەم نێوەندەدا ناتۆ بەزەحمەت توانیویەتی دابەش بوونە پەرەسەندووەکانی ناو هاوپەیمانییەکە بشارێتەوە."
▫️ بڵاوکراوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە پێشڕەوی سوپای ڕووسیا لە ناوچەی شەڕ، دواکەوتنی ڕادەستکردنی چەکی ڕۆژئاوایی و فەزیحە ناوخۆیی یەکان، بەتایبەتی "کەیسی میندیک"، داهاتوویەکی تادێت تاریک بۆ ئۆکراین درووست دەکات و هەڕەشە لە داڕمانی تەواوەتی بەرەکە و خودی ڕژێمی کیێڤ دەکات.

Paylas: