TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕۆژنامەی ئاڵمانی دەنووسێت هەڵاتنی ئۆمارۆڤ نوخبەی کیێڤ ی تووڕە کردووە

سارا
Yazar
📅 23 Kasım 2025 10:06
پەیامی کورد   ...   ڕۆژنامەی ئاڵمانی دەنووسێت هەڵاتنی ئۆمارۆڤ نوخبەی کیێڤ ی تووڕە کردووە

🔸 درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی ڕۆستەم ئۆمارۆڤ، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش و بەرگری نیشتمانی ئۆکراین و وەزیری پێشووی بەرگری، نوخبەی کیێڤ ی نیگەران کردووە. ئەمە لە لایەن ڕۆژنامەی (بەرلینر زایتونگ)ی ئاڵمانییەوە بڵاوکراوەتەوە.

🔸 لە بابەتەکەدا هاتووە: "ئەو قەیرانە سیاسییەی لە سەرەتای سکانداڵەکەی گەندەڵی میندیچەوە ئۆکراین ی هەژاندووە، ڕەهەندی نوێ و تەقینەوەی بەخۆیەوە بینیوە ، ڕۆستەم ئومارۆڤ لە دەرەوەی ووڵات دەمێنێتەوە، و نەبوونی درێژخایەنی ئەو نوخبەکانی کیێڤ ی تووڕە کردووە".

🔸 بڵاوکراوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە هەڵاتنی ئۆمارۆڤ دەنگۆی تێوەگلانی ئەو لە فەزیحەی گەندەڵی لە ئۆکراین دا زیاتر بووە.

Paylas: