TR KU SO
FB X
Cîhan

تویتێکی نوێی لیندسی گراهام، کۆماریخوازی ئەمریکا

سارا
Yazar
📅 01 Aralık 2025 05:44
پەیامی کورد   ...   تویتێکی نوێی لیندسی گراهام، کۆماریخوازی ئەمریکا

لیندسی گراهام، کۆماریخوازی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێی تویەری دا ڕایگەیاند من بە قووڵی ئیرادەی سەرۆک ترامپ بەرز دەنرخێنم و ڕێزی لێدەگرم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دەوڵەتانەی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە کە لە حەوشەی ماڵەکەمان دا نیشتەجێن – دیارترینیان ڤەنزۆئێللا. زیاتر لە دە ساڵە مادۆرۆ دەوڵەتێکی تیرۆریستی مادەی هۆشبەری کۆنترۆڵ کردووە کە ئەمریکای ژەهراوی کردووە، هاوپەیمانی لەگەڵ ڕێکخراوە تیرۆریستییە نێودەوڵەتییەکانی وەک حیزبۆڵڵا درووست کردووە. ئەو سەرکردەیەکی ناشەرعییە و لە دادگاکانی ئەمریکادا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە تۆمەتبار کراوە و لە ڕێگەی دەسەڵاتی تیرۆرەوە کۆنترۆڵی ڤەنزۆئێللاشی پاراستووە. پابەندبوونی بەهێزی سەرۆک ترامپ بە کۆتایی هێنان بەم شێتییە لە ڤەنزۆئێللا ژیانی بێ هەژماری ئەمریکییەکان ڕزگار دەکات و چانسی دووەمی ژیان بە خەڵکی جوانی ڤەنزۆئێللا دەبەخشێت.
گوێم لێیە تورکیا و ئێران لەم کاتەی وەرزی ساڵ دا جوانن...

Paylas: