TR KU SO
FB X
Cîhan

حكوومەتی عێراق پارە بۆ گەڕاندنەوەی كۆچەرانی سەر سنورەكانی بیلاڕوسیا دابین

Navas Jan
Admin
📅 10 Kasım 2021 14:09

پەیامی کورد … حكوومەتی عێراق پارە بۆ گەڕاندنەوەی كۆچەرانی سەر سنورەكانی بیلاڕوسیا دابین

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕە پارەیەك بۆ هاوكاری كردنی ئەو كۆچەرە عێراقییانە تەرخان دەكات، كە لە سنوری نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا و لیتوانیا گیریانخواردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەنجومەنەكە دەنگیداوە لەسەر راسپاردنی وەزارەتی دارایی بۆ خەرجكردنی 200 هەزار دۆلار بۆ وەزارەتی دەرەوە لە بودجەی فریاگوزاری.

رونیشكراوەتەوە، بودجەكە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتیە عێراقیانەیە لەسەر سنورەكانی بیلاروسیا و لیتوانیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە.

ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی كورد لە سنورەكانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە و رێگەیان نادرێت بچنە خاكی پۆڵەنداوە و لە ئێستادا بە دۆخێكی سەختدا تێپەڕ دەبن، بەتایبەتی بەهۆی سەرماوە.

Paylas: