Cîhan
حوسییەکانی یەمەن هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکەن
پەیامی کورد... حوسییەکانی یەمەن هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکەن
یەحیا سەریع گوتەبێژی حوسییەکانی یەمەن رایگەیاند، لەروانگەی هەستی ئاینی و ئەخلاقییانەوە بەرانبەر ئەو کوشتارەی سوپای ئیسرائیل لە خەڵکی بێتاوانی غەززە دەیکات، بەڵێنیانداوە هەر کەشتی و بەلەمێک لەدەریای سوور ئاڵای ئیسرائیلی هەڵدابێت، دەیکەنە ئامانج.
گوتەبێژی حوسییەکان ئاماژەی بەوەشدا، نەک بەتەنها کەشتییە ئیسرائیلییەکان، بەڵکو هەر کەشتییەک هاوکاری ئیسرائیل بکات یاخود خاوەندارێتییەکەی بۆ کەسایەتییە ئیسرائیلییەکان بگەڕێتەوە هێرشی دەکەنەسەر.
یەحیا سەریع داواشی لە وڵاتانی جیهان کرد، رێگە بەهاوڵاتییەکانیان نەدەن بەکەشتی ئیسرائیلی گەشت بکەن و لەو بارهەڵگرانەش دووربکەونەوە کە لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندییان هەیە.