هوشداری بە نیسبەت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی مەترسیدار دەدرێت
پەیامی کورد ... هوشداری بە نیسبەت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی مەترسیدار دەدرێت
بەڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی گه‌یشتن به ته‌ندروستی ئه‌ورپی، هۆشداری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی نوێی مهترسیداركرد له جیهان، كه له ئێستادا له چین و هه‌ندێك وڵاتانی تر ده‌ركه‌وتووه.
گایاسری ئه‌یر به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی گه‌یشتن به ته‌ندروستی ئه‌ورپی رایگه‌یاند: ڤایرۆسی "نیپا" بۆته جێی دوودڵیه‌كی گه‌وره و ره‌نگه له هه‌ر كاتێكدا بێت بڵاوببێته‌وه و ببێته په‌تایه‌كی جیهانی و مه‌ترسیدار.
سه‌باره‌ت به‌م ڤایرۆسه، له راپۆرتێكدا "گاردیانی به‌رتیانی" هۆشداری داوه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی مه‌ترسیدار له چین، ئه‌م ڤایرۆسه له كۆرۆنا مه‌ترسیدارتره و رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی زۆر زیاتره.
به پێی راپۆرته‌كه‌ی "گاردیان"، ڤایرۆسی "نیپا" ده‌كرێت ببێته هۆی دروستبوونی هه‌ناسه‌ته‌نگییه‌كی زۆر و هه‌وكردنی مێشك، رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌م ڤایرۆسه ده‌گاته 40% بۆ 75%.
له به‌شێكی راپۆرته‌كه‌شدا، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ی بۆ خواردنی ئه‌و میوانه گه‌ڕانده‌وه كه شه‌مشه‌كوێره و باڵنده‌ی نه‌خۆش لێیان خواردوه و له ئێستاشدا ئه‌م ڤایرۆسه له به‌نگلادیش و هیندستان بڵاوبۆته‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه "بی بی سی" بڵاویكردۆته‌وه كه ڤایرۆسێکی نوێ بەناوی ڤایرۆسی "نیپا" لە وڵاتانی ئاسیا بڵاوبۆتەوە کە ڕێژەی کوشندەیی 75% و بەهەمان شێوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە مه‌ترسیدارتره.
ڤایرۆسی "نیپا" لە شەمشەمەکوێرەکانەوە بۆ ئاژەڵەکان و هاوڵاتیان دەگوازرێتەوە، دەرکەوتە سەرەتایەکانی بریتین لە تا، ڕشانەوە، سەرئێشە، پاشان دەبێتە هۆی دروستکردنی ئیلتیهاب لە مێشک‌دا، هەتا ئێستە هیچ کوتانێک بەرامبەر دژی ئەم نەخۆشیە نە دۆزراوەتەوە، ئەگەری مردنی ٪٧5 یە، ناوی ئەم ڤایرۆسە لە ناوچەی نیپای سەر بە مالیزیا نراوە کاتێک بۆ یەکەمجار لەو شارە لە