حزبی دەعوە لەسەر هەندێک هەنگاوی گومانئاوی هۆشداری دەداتە دەوڵەتەکی کازمی
پەیامی کورد ... حزبی دەعوە لەسەر هەندێک هەنگاوی گومانئاوی هۆشداری دەداتە دەوڵەتەکی کازمی .
حزبی دەعوەی عێراق سەبارەت بە لادان و دانانی کەسانی دیکە لە دام و دەزگا و وەزارەتخانەکان دا هۆشداری دەدات .
حزبی دەعوەی عێراقی ئەمڕۆ دووشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەبارەت بە هەنگاوگەلیکی گومانئاوی دەربارەی
لادان و دانانی کەسانی دیکە لە دام و دەزگا و وەزارەتخانەکان دا هۆشداری دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم حزبە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند : گۆڕانکاری لە بەڕێوبەرایتی دام و دەزگا دەوڵەتییەکان ، سرووشتی و ڕێگە لێگیراو نییە و هەموو پاڵپشتی لێدەکەین بەڵام ئەم گۆڕانکارییانە نابێ کەسەکان بە پێی وابەستە بوونی فیکری و سیاسییەوە بکرێتە ئامانج .
ئەم بەیاننامەیە هەروەها دەڵێ : جیاوازی لە نێوان کارمەندان لە دام و دەزگا دەوڵەتییەکاندا بە پێی بەشخوازی و لایەنگری سیاسییەوە دەبی ڕابگیرێت و بۆ پێشگرتن لە خراپتر بوونی دەبێ ئەم کارە چاوپێداخشانەوەی بۆ بکرێت چوونکە ئەم جۆرە هەنگاوانە نیشاندەری پیلان و نەخشەیەکە کە سەقامگیری دامەزراوە دەوڵەتییەکان دەخاتە مەترسییەوە ، هەربۆیە پێش ئەوەی کە ببێتە قەیارنێکی گەورەی کۆمەڵایەتی دەبێ پێشی پێ بگیرێت .
هەروەها لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : سەرۆکوەزیران دەبێ بۆ پێش گرتن لەم جۆرە هەنگاوە گومانئاویانە لە هەندێک لە دام و دەزگا و وەزارەتخانەدا هەنگاو بنێت تاکوو پێش بە درووست بوونی درزی سیاسی و کۆمەڵایەتی مەترسیدار بگیرێت .