TR KU SO
FB X
Cîhan

حزبۆڵڵای لۆبنان : شەڕی هەمە لایەنە لەگەڵ ئیسرائیل لە مانگەکانی داهاتوودا دوورە لە چاوەڕوانی

سارا
Yazar
📅 27 Temmuz 2020 12:27

پەیامی کورد     ...    حزبۆڵڵای لۆبنان : شەڕی هەمە لایەنە لەگەڵ ئیسرائیل لە مانگەکانی داهاتوودا دوورە لە چاوەڕوانی .

جێگری ڕابەری بزووتنەوەی حزبۆڵلای لۆبنان ئەگەری زیادبوونی تێکهەڵچوون و تووندوتیژییەکانی نێوان حزبۆڵلای لۆبنان  وئیسرائیلی سەرەڕای زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لەم ڕۆژانەی دوایی دا ڕەت کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز ، شێخ نەعیم قاسم لە ووتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا ووتی : دۆخی ئێستا نیشاندەری ڕوودانی شەڕ لە مانگەکانی داهاتوودا نییە .

هەروەها ڕۆیتەرز ڕایگەیاند لە هەفتەکانی ڕابردوودا ئاڵۆزییەکانی سنووری ئیسرائیل و سووریا و لۆبنان زیادی کردووە .

ئیسرائیل لە مانگەکانی ڕابردوودا هەنگاوگەلێکی لە دژی ڕژیمی سووریا هەڵهێناوە . ووتەبێژی ئەرتەسی ئیسرائیل ووتی : فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیلی لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن لە سنوورەکان لە ناو خاکی لۆبنان تێکشکاوە .

شرۆڤەکارانی سیاسی دەڵێن حزبۆڵلا و ئیسرائیل دەیانەوێت لە تێکهەڵچوونی هەمە لایەنەە و زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە پێشگیری بکەن و یاسای خۆڕاگری بپارێزن .

جێگری ڕابەری بزووتنەوەی حزبۆڵڵای لۆبنان لەم ووتووێژەدا جەختی کردەوە ، هیچ گۆڕانکارییەک لە یاسای خۆڕاگر بوون لە ئێستادا بوونی نییە و یاری هێڵانەوە لەگەل ئیسرائیل لە بەرچاوە و ئێمە بە نیاز نین ئەمە بگۆڕین .

Paylas: