TR KU SO
FB X
Cîhan

قەبارەی هەناردەی ئێران بۆ عێراق بە ڕێژەی ٤٣٪ زیادی کردووە

Navas Jan
Admin
📅 10 Temmuz 2022 18:05

پەیامی کورد... قەبارەی هەناردەی ئێران بۆ عێراق بە ڕێژەی ٤٣٪ زیادی کردووە

سەرپەرشتیاری گشتی گومرگی پارێزگای کرماشان لە ڕۆژئاوای ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا هەناردەی کاڵای وڵاتەکەی بۆ عێراق لە ڕێگەی دەروازە سنوورییە وشکانییەکانەوە بە ڕێژەی ٤٣٪ زیادی کردووە و گەیشتووتە زیاتر لە یەک ملیار و ٤٩٠ ملیۆن دۆلار بوو.

لەمبارەیەوە بەختیار ڕەحمانی پوور لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پشکی دەروازە سنوورییەکانی کرماشان لەو هەناردەکردنانەی ئێران بۆ عێراق زیاتر لە ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا.

ئاماژەی بەوەشکردووە: "لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، بەهای هەناردەی ئێران بۆ عێراق بە ڕێژەی ٤٣٪ زیادی کردووە، هەروەها بە بەراورد لەگەڵ هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٣٧٪ زیادی کردووە".

جێی باسە ئەوەش لە کاتێکدایە، قەبارەی هەناردەی کاڵای عێراق بۆ ئێران لە ڕێگای بەندەری سنووری وشکانیی پەروێزخان کە تەنیشت پارێزگای کرماشان لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠ ملیۆن دۆلار بوو.

پارێزگای کرماشان ٣٧١ کیلۆمەتر سنووری لەگەڵ عێراق هەیە و بە درێژایی ئەم سنوورەش دوو دەروازەی فەرمی و پێنج بازاڕی کراوەی سنووری هەیە.

Paylas: