TR KU SO
FB X
Cîhan

كۆمسیۆن: 397 سكاڵا دژی ئەجامەكانی هەڵبژارن تۆماركراون

Navas Jan
Admin
📅 20 Ekim 2021 14:26

پەیامی کورد … كۆمسیۆن: 397 سكاڵا دژی ئەجامەكانی هەڵبژارن تۆماركراون

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق كۆی گشتی ئەو سکاڵایانە بڵاودەكاتەوە کە دژی ئەنجامی هەڵبژاردنی پێشوەخت تۆمارکراون".

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتوە و تێدا هاتووە،" کۆی گشتی سکاڵاکان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە 397 سکاڵا بوون، 361 سکاڵایان لە ئەنجامی گشتی و 27 سکاڵایان لە ئەنجامی تایبەت بوو".

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی كۆمسیۆن، 161 زەرد، 138 سەوز و 10 سکاڵا سوور تۆماركراون،هاوكات 88 سکاڵاش بۆ پۆلێنکردن کاریان لەسەر دەکرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 19-10-2021 وادەی وەرگرتنی تانە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆتاییهات".

Paylas: