TR KU SO
FB X
Cîhan

كۆمسیۆن: لە پێنج پارێزگا گۆڕانكاری لە كورسیەكاندا كراوە

Navas Jan
Admin
📅 30 Kasım 2021 16:19

پەیامی کورد … كۆمسیۆن: لە پێنج پارێزگا گۆڕانكاری لە كورسیەكاندا كراوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق پێشبینی دەكات كۆتایی ئەم هەفتە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عیراق رابگەیەندرێت و جەخت لەوەش دەكاتەوە، كورسیەكانی 5 پارێزگا لە نێویاندا هەولێر و كەركوك گۆڕانكارییان بەسەردا هاتووە.

عیماد جەمیل ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆن بە ئاژانسی فەرمی عیراقییەی راگەیاندووە، چاوەڕێ دەكرێت لە چەند كاتژمێری داهاتودا دەستەی دادوەری چاو بە هەموو تانەكاندا بخشێنێتەوە و پێدەچێت لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان رابگەیەنرێت.

وتوشیەتی، بەهۆی تانەكانەوە پێنج كورسی لە هەر پێنج پارێزگاكانی "بەغدا، هەولێر، كەركوك، نەینەوا وبەسرە" گۆڕانكارییان تێدا كراوە، ئەوەش بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی بەشێك لەو وێستگەیانەی كە رەتكراونەتەوە، كە جیاوازی لە دەنگەكانی نێوان براوە و دۆڕاوەكاندا دروست كردووە.

ئەندامەكەی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە بەشێكی تری قسەكانیدا ئاماژەی بەوەداوە، لەدوای پەسەندكردنی تانەكان، كۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئاشكرا كردنی ئەنجامەكان و ناوی براوەكان لە هەموو بازنەكانی هەڵبژاردن، هەروەها ناوی ئەوانەی زۆرترین دەنگیان هەیە و ناوی كۆتای ژن و پێكهاتەكانیش ئاشكرا دەكرێت.

Paylas: