TR KU SO
FB X
Cîhan

كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ: 13 ملیۆن عێراقی داهاتی رۆژانه‌یان له‌ نێوان یه‌ك بۆ دوو دۆلاردایه‌

Navas Jan
Admin
📅 28 Şubat 2021 13:36

پەیامی کورد … كۆمسیۆنی مافهكانی مرۆڤ: 13 ملیۆن عێراقی داهاتی رۆژانهیان له نێوان یهك بۆ دوو دۆلاردایه

 

كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق باس له‌وه‌ده‌كات، كه‌ رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ عێراق هه‌ڵكشاوه‌ و به‌ هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆشه‌وه‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات نزیكه‌ی 13 ملیۆن عێراقی مامناوه‌ندی داهاتی رۆژانه‌یان له‌ نێوان یه‌ك بۆ دوو دۆلاردایه‌.

 

 عەلی بەیاتی، ئەندامی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ له‌ عێراق بە میدیاكانی راگەیاندووە: "بەهۆی دۆخی وڵاته‌كه‌ و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و قەیرانی داراییه‌وه‌، رێژەی هەژاری لە عێراق گەیشتە 34%، ئێستا 13 ملیۆن عێراقی داهاتی رۆژانەیان دۆلارێك تا دوو دۆلارە".

باسی له‌وه‌شكردووه‌، بەهۆی هەژارییەوە لە عێراق توندوتیژیی خێزانی زۆر زیادی كردووە و تاوانی زۆر مەترسیداری خێزانی دروست بووە، "گەڕانەوەی قەدەغەی هاتوچۆ و خراپیی دۆخی ئابووری، جارێكی تر دۆخەكە خراپتر دەكاتەوە و رێژەی هەژاری و تاوان زیاتر دەكات، بۆیە دەبێت حكوومەتی عێراقی بەرپرسیاریەتی ئەو دۆخە بگرێتە ئەستۆ".

Paylas: