Cîhan
قەیرانی دارایی کۆتایی بە پەخشی 85 ساڵەی رادیۆی BBC عەرەبی هێنا
پەیامی کورد... قەیرانی دارایی کۆتایی بە پەخشی 85 ساڵەی رادیۆی BBC عەرەبی هێنا
تۆڕی هەواڵی بی بی سی بەریتانی ئاشکرایکردووە، هۆکاری راگرتنی پەخشەکە بۆ قەیرانی دارایی دەگەڕێتەوە، رادیۆکە بەهۆی ئەوەی رووماڵی رووداوەکانی سەدەی رابردووی کردووە دانیشتوانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و وڵاتە عەرەبییەکان یادەوەرییان لەگەڵی هەیە.
رادیۆی، BBC عەرەبی بە یەکێک لە کۆنترین سەرچاوەکانی هەواڵ لە جیهانی عەرەبی دادەنرێت و دوای 85 ساڵ لە کارکردن پەخشەکەی رادەگرێت.
دەستەی بەڕێوبەرایەتی BBC بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی داخستنی رادیۆکە مانگانە 28 ملیۆن پاوەندیان بۆ دەگەڕێتەوە، بەڵام هاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی پێگە ئەلیکترۆنییەکان و وێبسایت و یوتیوبەوە لەگەڵیان بەردەوام بن.
رادیۆی BBC ی عەرەبی ساڵی 1938-ەوە دەستی بە پەخش کردووە.