كاروانێكی دیكه‌ی ڤاكسین گه‌یشته عێراق
پەیامی کورد … كاروانێكی دیكه‌ی ڤاكسین گه‌یشته عێراق
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئێواره‌ی شه‌ممه، كاروانێكی دیكه‌ی ڤاكسینی فایزه‌ر گه‌یشتوه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و له‌و بڕه‌ش، پشكی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: كۆمپانیای گشتی بۆ به‌بازاڕكردنی ده‌رمان و پێداویستییه پزیشكییه‌كان گه‌یشتنی كاروانێكی نوێی ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا راگه‌یاندوه كه بڕه‌كه‌ی 400.000 (چوارسه‌د هه‌زار) ژه‌مه.
ئاماژە بەوەشكراوە: له‌لایه‌ن كۆمپانیای گشتی بۆ به‌بازاڕكردنی ده‌رمان و پێداویستییه پزیشكییه‌كانه‌وه، ئامێری تایبه‌ت بۆ هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كان ئاماده‌كراون، ڤاكسینه‌ش به‌سه‌ر سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه له‌یه‌ك كاتدا دابه‌شده‌كرێت.
شایەنی باسە به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، كۆی گشتی به‌كارهێنانی ڤاكسین له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كان گه‌یشتوه‌ته 4.363.963 (چوار ملیۆن و سێسه‌د و شه‌ست و سێ هه‌زار و نۆسه‌د و شه‌ست و سێ) ژه‌م.