قاسم شەشۆ : کشانەوەی پەکەکە لە شەنگال درۆی نیسان بوو
ه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چیای شنگال له‌باره‌ی پاشه‌كشه‌ی په‌كه‌كه له شەنگال ده‌لێ” په‌كه‌كه له‌و شارهنهكشاوهتهوه، هێرشی توركیاش بۆ سه‌ر په‌كه‌كه له شەنگال ماڵوێرانی زیاتر دێنێت بۆ سه‌ر شەنگال و چونكه پاشه‌كشه‌ی په‌كه‌كه له شەنگال درۆی نیسانه”.
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئێزیدخان له قه‌زای شەنگال (قاسم شه‌شۆ) راگه‌یاندووه، په‌كه‌كه له ڕۆژی یه‌كی مانگی چواردا درۆی نیسانی كرد كاتێك گوتیان ده‌كشێنه‌وه كه‌چی نه‌كشاونه‌ته‌وه‌و تا ئێستا نه‌رۆیشتوون و ئه‌وه تانها نمایشێك بوو له رۆژی جیهانی درۆدا و له فیسبووك بڵاویان كرده‌وه، ده‌شلێـ مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر شەنگاله به‌هۆی هه‌ره‌شه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر په‌كه‌كه له شنگالـ”.
هه‌روه‌ها قاسم شه‌شۆ ده‌لێـ” به‌هۆی په‌كه‌كه مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر شەنگال هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر توركیا ده‌ست بكات به‌هێرش بۆ سه‌ر شنگال و په‌كه‌كه ئه‌وه بۆردوومانی شەنگال ده‌كات، بۆیه داوا له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا ده‌كات، كه فشار بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شنگال ده‌ربكات و ده‌شلێـ”چونكه هێزێكی ڕێگه پێنه‌دراون و ده‌شڵێت له‌دوای داعش مه‌ترسی گه‌وره‌ی سه‌ر شەنگال په‌كه‌كه‌یه”.
شه‌شۆ هه‌روه‌ها گوتیشی” هیوادارین پێش هێرشی توركیا بۆ سه‌ر شنگال به‌یانووی په‌كه‌كه، په‌كه‌كه له‌پێناوی خه‌ڵكی شەنگال و شاره‌كه چۆڵ بكات، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌شی كرد ئێمه هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌مان وێران نه‌بێت، وه‌ك عه‌فرین نه‌كه‌وێته به‌رده‌ستی هێزه‌كانی توركیا، بۆیه داوا ده‌كه‌ین ده‌ست به‌جێ په‌كه‌كه شەنگال چۆڵ بكات”.