TR KU SO
FB X
Cîhan

قاسم سلێمانی، لەحەلەبەوە هەڕەشە لەتورکیا دەکات

سارا
Yazar
📅 01 Mart 2018 03:18

قاسم سلێمانی " من لە حەلەبم و ئەگەر ئەرتەشی تورکیاش بە تەمایە جوولەیەک بکات ، دەبێ لەگەڵ من رێک بکەوێت و ئاگادارم بکاتەوە پێش ئەوەی بێتە ناوچەکەوە ."

پەیامی کورد : بە پێی بڵاوکراوەکانی لۆبنان ، فەرماندەی ئەرتەشی قۆدس سەر بە سپای پاسدارنی ئێران قاسم سلێمانی لە سەر ئۆپراسیۆنەکانی ئەرتەشی تورکیا لە بەرامبەر عەفرین پەیامێکی توندی بڵاو کردەوە کە تێایدا دەڵێ " " ئەمن لە حەلەبم و ئەگەر ئەرتەشی تورکیاش بە تەمایە جوولەیەک بکات ، دەبێ لەگەڵ من رێک بکەوێت و ئاگادارم بکاتەوە پێش ئەوەی بێتە ناوچەکەوە ."

 هەروەها قاسم سلێمانی دەڵێ " دەبێ پێشکەوتنەکانی ئەرتەشی تورکیا لە بەرامبەر بارەگاکانی هێزی ئێرانی بە  ووریاییەکی تەواوەوە ئەنجام بدرێ و هەنگاو بنێن " . هەروەها دوور نییە هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەرتەشی تورکیا ڕووبەڕووی شەڕ ببنەوە بەرامبەر یەکتر .

Paylas: